Get help as a refugee - Kurdish Sorani
یارمەتی بۆ پەنادراوان و پەنابەران
گەر لە بەریتانیا پەنادراو یان پەنابەریت، ئێمە ڕەنگە بتوانین یارمەتی بەکارهاتوو و عاتفیت بکەین.
ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین
ئەم لاپەڕەیە بە زمانەکانی تر لەبەردەستە.
خاچی سووری بەریتانیا (British Red Cross) گەورەترین دابینکەری سەربەخۆی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی لە بەریتانیایە بۆ پەنادراوان و ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن.
ئێمە پەنادراوان بە هەر پێشینە و ڕابردوو و دین و ئایینێکەوە پاڵپشتی دەکەین. ئێمە ڕاپۆرتی تۆ بە بەرپرسان و دەسەڵاتداران نادەین.
گەر لە بەریتانیا پەنادراو یان پەنابەریت، یان گەر کەسێ دەناسیت کە وا بێت، ئێمە ڕەنگە بتوانین لەم بوارانەی خوارەوەدا یارمەتییت بدەین:
- یارمەتیی بەپەلە و فریاگوزاری
- ئەنجامدانی کاری کایس بەشێوەی یەک بە یەک
- پاڵپشتیی تایبەت و یەک جارە
- زانیاری دەربارەی ئەوەی کە لە کوێ یارمەتی وەربگریت و ڕەوانەکردن بۆ ئەو شوێنانە
ئەو پاڵپشتییەی ئێمە دەیکەین ڕەنگە لەلایەن خاچی سوورەوە بێت یان ڕەنگە ڕەوانەت بکەین بۆ ڕێکخراوەکانی تر.
سەرچاوەکانی تری یارمەتی بۆ پەنادراوان
- یارمەتیی کۆچبەر
بۆ داواکاری بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و پاڵپشتیی دارایی یارمەتی وەربگرە، بەڕێوەبەران و وەرگێڕانی پێبەندی ئەنجامدانی کاروباری کەیس و بدۆزەرەوە. - دەستەئامرازی مافی مانەوە
ڕێنمای بێبەرامبەر و خۆڕایی هەنگاو بەهەنگاو سەبارەت بە سیستەمی پەنابەری و کۆچبەریی بەریتانیا بۆ ئەوەی یارمەتییت بدەین کە لە پرۆسەی یاسایی باشتر تێبگەیت. - چۆن داوای پەنابەری بکەیت - حکومەتی بەریتانیا
دەزانیت کە گەر شیاو بیت، چ جۆرە یارمەتییەک لەبەردەستە بۆت و چۆن لە بەریتانیا داوای پەنابەری بکەیت.
زانیاری و پاڵپشتیی بۆ کەسانێک کە لەم شوێنانەوە هاتوون:
ئەفغانستان
دەتەوێ زانیاریی زیاترت هەبێت؟
سەبارەت بە کاری توێژینەوە و داکۆکاریی ئێمە و ئەوەی کە چۆن دەتوانیت یارمەتیی پەنادراوان بدەیت بخوێنەرەوە.
Do you have a question about this page or want to give us feedback? Visit our Contact us page.